سعودیا: گرووپێکی تیرۆریستی نزیک لە ئێرانمان دەستبەسەر کردووە
وتەبێژێکی ئەمنییەتی عەرەبستان وتوویەتی کە ١٠ ئەندامی گرووپێکی تیرۆریستیمان دەستبەسەر و چەک و کەرەستەی تەقینەوەکانیان زەوت کراوە.
بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵنێری رۆیتێرز وبە پێی وتەکانی ئەم وتەبێژە کە ناوی بڵاو نەکراوەتەوە، سێ کەس لە دەستبەسەر کراوان لە لایەن کۆماری ئیسلامییەوە پەرەوەردە کرابوون و ئەوانی دیکە ”بەرپرسایەتی جۆراوجۆریان لەم گرووپە دا هەبووە“ .
لە ڕاگەیەندراوی سعودیا هاتووە کە ئەندامانی ئەم گرووپە بە ماوەی چەند حەوتوو لە کۆتاییەکانی ساڵی ٢٠١٧ی زاینیی دا، ”لە قەرارگاکانی سپای پاسداران پەروەردەی سەربازی و مەیدانی کرابوون؛ لەوانە ئەوەی کە چۆن تەقینەوە درووست بکەن“ .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە