بەپەلە ... باڵەفڕێکی سنوورەوانی لە ئۆرمیە کەوتە خوارەوە

بەپەلە  ...  باڵەفڕێکی سنوورەوانی لە ئۆرمیە کەوتە خوارەوە

پەیامی کورد  ...   کەوتنە خوارەوەی باڵەفڕێکی سنوورەوانی ئەزەربایجانی ڕۆژئاوای زێوە لە ئۆرمیر ، بوو بە هۆی کوژرانی کەسێک و سێ برینداری لێکەوتەوە .

بە پێی ڕاپۆرتێک کەوتنە خوارەوەی باڵەفڕی سنوورەوانی لە ئۆرمیە بە پێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵی دەنگ و ڕەنگی ناوەندی ئازەربایجان ڕۆژئاوا ، ئەم باڵەفڕیە لە ناوچەی دالامپر ی ئۆرمیە کەوتە خوارەوە . هەواڵەکانی نیشاندەری ئەمەیە کە لەم ڕووداوەدا کەسێک گیانی لە دەستدا و سێ کەسیش بریندار بوون .

ئەم ڕووداوە کاتژمێر ١١:٥٨ خوولەکی ئەمڕۆ ڕاگەیاندراوە و لەوانەیە ٤ کەسیش بریندار بن .

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە