کۆڵبەرێکی مێرمنداڵی خەڵکی سەردەشت سەر بە پارێزگای ئۆرمیە لەلایەن هێزە چەکدارەکانی ئێرانەوە بە سەختی بریندار کرا.
بەگوێرەی ڕاپۆرتێک بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە " ١٧ی نۆڤەمبەری ٢٠١٨ " ، هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری سەردەشت کۆڵبەرێکی تەمەن ١٥ سالانیان داوەتە بەر دەستڕێژی گوللە و بە سەختی برینداریان کردوە.
ناسنامەی ئەو کۆڵبەرە تەمەن ١٥ ساڵەیە ”مێهران دێهێستانی ڕاد“ و خەڵکی گوندی ”دۆڵەتوو“ ڕاگەیاندووە.
ئەو کۆڵبەرە مێرمنداڵە کە لاقی بە سەختی پێکراوە ئێستا لە ژێر چاودێریی پزیشکیدایە.
زانیارییەکان باس لەوە دەکەن کە هێزە چەکدارەکانی ئێران دەستیان بەسەر دوو سەر ئەسبی ئەو کۆڵبەرەدا گرتووە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە