کۆڵبەرێکی ٤٠ ساڵان کەوتە بەر هێرشی هێزە چەکدارەکانی ئێران و بە سەختی بریندار کرا

کۆڵبەرێکی ٤٠ ساڵان کەوتە بەر هێرشی هێزە چەکدارەکانی ئێران و بە سەختی بریندار کرا

پەیامی کورد  ...  کۆڵبەرێکی ٤٠ ساڵان کەوتە بەر هێرشی هێزە چەکدارەکانی ئێران و بە سەختی بریندار کرا

ئەم کۆڵبەرە خەڵکی بانەیەو بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار کرا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتێک ، کاتژمێر ٢ی بەرەبەیانی دوێنێ جوارشەممە "  ٩ی جانیوەری ٢٠١٩ "، هێزە چەکدارەکانی ئێران لە بەرزاییەکانی سنووری بانە تەقەیان لە پۆلێک کۆڵبەری ئەو ناوچەیە کردووە و لە ئاکامدا کۆڵبەرێک بە سەختی بریندار کراوە.

ناسنامەی ئەو کۆڵبەرە تەمەن ٤٠ ساڵەی ”حسێن ڕەسووڵی ڕاگەێندراوە کە خێزاندار و باوکی دوو منداڵە.

حسێن خەڵکی گوندی چەپەرئاوای بانەیە و بە هۆی بەرکەوتنی چەندین گوللە ئێسکی لاقی لە چەندین شوێنەوە تووشێ شکان هاتووە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە