بەپەلە ... بە هۆی ئاشکرا کردنی هێرشی ئاسمانی ئیسرائیل بە فەرمانی خامنەیی فەرماندەی هیزی ئاسمانی ئێران لە کار لادرا

بەپەلە   ...  بە هۆی ئاشکرا کردنی هێرشی ئاسمانی ئیسرائیل بە فەرمانی خامنەیی فەرماندەی هیزی ئاسمانی ئێران لە کار لادرا

پەیامی کورد    ...    بە فەرمانی خامنەیی فەرماندەی هێزی ئاسمانی ئێران لە کار لادرا .

بە پێی هەواڵ و زانیارییەکان ڕۆژنامەی کوەیتی الجریدە ڕۆژی شەممە ڕاپۆرتی دا کە سەردار ئیسماعیلی ، فەرماندەی هێزی ئاسمانی کۆماری ئیسلامی ئێران ، لە دوای ئاشکرا کردنی ئەوەی کە هێزی ئاسمانی ئیسرائیل هێرشی کردووەتە سەر سنووری ئاسمانی ئێران لە لایەن ڕابەری بالای ئێرانەوە عەلی خامنەیی لە کارەکەی لادرا .

یەکێک لە سەرچاوەکانی هەواڵ ڕاپۆرتی داوە کە سامانەی بەرگری ئاسمانی ئێران لەوانەش ڕاداری ڕووسی ئێس - ٣٠٠ ، هاتن و گەڕانەوەی فڕۆکەگەلی شەڕکەری نەناسیوەتەوە و ئیسماعیلی ئەم زانیارییانەی لە ڕابەری باڵای ئێران شاردووەتەوە .

سەرەڕای ئەمانە دام و دەزگاکانی زانیاری و هەواڵگری ئێران بە دەستیان گەیشتووە کە فڕۆکەگەلی شەڕکەری ئیسرائیلی ئەم جۆرە لە نەمایشەیان بەو مانایەی کە هێرشێک کە بە هێج جۆرێک نەناسرێتەوە بۆ سەر دام و دەزگاکان و بنکەکانی ئێران ئەنجام داوە و لەو ماوەیەدا ئەوان لەم بنکە هەستیارانە وێنەیان هەڵگرتووە و لە ڕادارگەلی مووشەکی ئێس - ٣٠٠ ی ڕووسی لە هەڵاتن شاراوە ماون و بەدەر نەکەوتوون .

بە ووتەی الجریدە ، سەرچاوەکانی هەواڵگری ئێران ، زانیاریگەلێکی شاراوەیان بە دەست کەوتووە کە فڕۆکەگەلی شەڕکەری ئیسرائیلی تەنانەت سەرکەوتوو بوونە بتوانن لە بنکەگەلی ژێرزەوینی ئێران وێنەی زۆر نایاب وەربگرن . بە ووتەی ڕۆژنامەی کوەیتی ، خامنەیی لە کاتێکدا کە ئەم زانیارییانەی بە دەست گەیشتووە ، ئێستا بە هاوکارییەکانی ڕووسیا و ئیسرائیل گومانی لا درووست بووە .

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە