بەپەلە ... بە هۆی تەقینەوەیەکی بەهێز لە ئەدلیب ٧٧ کەس کوژرا و بریندار بوون

بەپەلە ... بە هۆی تەقینەوەیەکی بەهێز لە ئەدلیب ٧٧ کەس کوژرا و بریندار بوون

لە تەقینەوەیەکی بەهێز لە ناوچەی سەرمادا لە پارێزگای ئەدلیب ۳۲ کەس کوژران و ٤٥ کەسی دیکەش بریندار بوون.

بە پێی ڕاپۆرتێک لە ئاناتۆلی، بەهۆی تەقینەوەیەکی بەهێز لە ناوچەی سەرمادا لە پارێزگای ئەدلیب ۳۲ کەس کوژران و ٤٥ کەسی دیکەش بریندار بوون.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، لە نزیک سنووری ووشکانی بابل لە ناوچەی سەرمادا سەر بە پارێزگای ئەدلیب تەقینەوەیەکی بەهێز ڕوویدا. بەهۆی ئەم تەقینەوە ۲ بینای ٦ تابق سووتا و ۳۲ کەسی سڤیل کوژران و ٤٥ کەسی دیکە بریندار بوون.

لە ئۆپراسیۆنی فریا گوزاری ۱۳ کەس لە ژێر بینا ڕووخاوەکان ڕزگار کران.

هەروەها ماڵپەری چاودێڕی سووریا ڕایگەیاند کە لەم تەقینەوەدا ۳۹ شاروەندی مەدەنی کە ۱۲یان منداڵ بوون کوژراون.

شایانی باسە ئەم تەقینەوە لە حاڵێکدا ڕوو دەدات کە ئەمڕۆ سوپای سووریا ئۆپراسیۆنی ئازاد کردنی پارێزگای ئەدلیبی لە دەستی تیرۆریستەکان لە باکووری سووریا دەست پێکرد.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە