پەیامی کورد ... قاسم سلێمانی بە بردنی هێزێکی زۆری حەشدی شەعبی بۆ کەرکووک و زۆربەی شارەکانی دیکەی عێراق پیلانێکی دیکەی سەرکوتکردنی خەڵکی عێراقی دەست پێکرد بە پێی زانیاری لە سەرچاوەیەکى هەواڵى لە بەغدا
ئەمشەو هێزێکى زۆرى حەشدى شەعبى لە کەرکوک و شارەکانى ترى عێراقەوە براونەتە بەغدا و لە شوێنە هەستیار و گرینگەکانى بەغدا بەتایبەت لە دەوروبەرى مەیدانى تەحریر و چوار پردە گرینگەکەى کۆمارى و ئەلسنک و ئەلئەحرار و ئەلڕەسافە کە بە ناوچەى سەوزەوە دەبەسترێنەوە،جێگیر کراون.
هەندێک دەڵێن ئێران دەیهەوێت لەگەڵ پچڕاندنى ئەنتەرنێت، هێرش بکاتە سەر شوێنى خۆپێشاندەران لە مەیدانى تەحریر و شوێنەکانى تر.
ئامانجى ئەم کارە بۆ کۆتاییهێنان بە خۆپێشاندان و مانگرتنەکانى بەغدا و شارەکانى ترە!
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە