پەیامی کورد ... بە ئەگەری زۆر موحەمەد جەواد زەریف وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران و کەسانی سیاسی دیکەی ئێران تووشی کرۆنا بوونە
ڤیرووسی کرؤنا لە ئێران زۆربەی کەسانی سیاسیش دەگرێتەوە
ئەم هەواڵە دوای ئەوە بڵاو دەکرێتەوە کە تاقیکردنەوەی تووشبوونی " ڕەحمانزادە " شارەوانی ناوچەی ١٣ ی تاران پۆزێتیڤ دەرجوو و دواتر لە نەخۆشخانەی " مەسیح دانێشوەر " " تایبەت بە نەخۆشانی کرۆنا " کەوتە ژێر چاودێری پزیشکییەوە .
هەروەها ڕۆژی سێشەممە ئەو لەگەڵ بەڕیوبەر و چەند ئەندامی شەورای تاران کۆبوونەوەیەکی تایبەتیان هەبووە و بە ئەگەری زۆر تووشبوون و گواستنەوەی ئەم ڤیرووسە بۆ " مۆحسێن هاشمی ڕەفسەنجانی " و هەروەها ئەندامانی شەورا زۆر زیاترە لەوەی پێش بینی دەکرێت !!!
هەروەها وا ڕاپۆرت دراوە لکە دوێنێ مۆحسێن هاشمی ڕەفسەنجانی لەگەڵ موحەمەد جەواد زەریف دەنگیان داوە بۆیە ئەگەری زۆری تووشبوونی جەواد زەریف یش زۆر لە ئارادایە ...
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە