پەیامی کورد ... بە پێی سەنەدێکی نهێنی بن سەلمان لە هەوڵی لەناو بردنی دەوڵەتەکەی ئەردۆغان ە .
ئاشکرا بوونی " پیلانێکی چارەسەر " لە لایەن عەرەبستانی سەعوودییەوە بۆ وێران کردنی دەوڵەتی " ئەردۆغان " .
بە پێی هەواڵ و زانیارییەکان بە پێی سەنەدێکی نهێنی و شاراوە لە لایەن ئیماراتەوە کە بە دەستی سایتی " میدل ئێست ئای یەوە بڵاو کراوەتەوەدەرکەوتووە کە " موحەمەد بن سەلمان لە هەوڵێکی زۆر گەورەیە بۆ وێران کردن و لە ناو بردنی دەوڵەتی ئەردۆغان .
ئەم بڕیارە دوای ئەوە دێت کە بن سەلامن گەیشتووەتە ئەو بڕیارەی کە زیاد لە پێویست لە سەر بابەتی کوشتنی جەمال خاشقجی لە بەرامبەر ئەردۆغان دا سەبری گرتووەتە بەر .
ئەم " پیلانە چارەسەرەییە بریتییە لە " بە کار هێنانی هەموو ئەو کەل و پەلانەی کە فشار دەخاتە سەر دەوڵەتی ئەردۆغان ، هەروەها بێ دەسەڵات کردن و دەرگیرکردنی بە بابەتی ناوخۆیی بە هیوایەی کە دژبەرانی ئەو لە هێز و دەسەڵات لا ببەن و سەرقاڵ کردنی ئەو بە گێرەو کێشە لە دوای گێرەو کێشەوە و هەروەها سنووردارکردنی هێز و دەسەڵاتی ئەردۆغان و تورکیا لە ناوچەکەدا
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە