بەپەلە ... بنکەیەکی سیستەمی دژە مووشەکی ئێران لە لایەن ئیسرائیلەوە خرایە کار

بەپەلە ... بنکەیەکی سیستەمی دژە مووشەکی ئێران لە لایەن ئیسرائیلەوە خرایە کار

 لەگەڵ نزیک بوونەوەی دیداری بێنیامین ناتانیاهوو ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل و سێرگەی لاڤرۆف وەزیری دەرەوەو ژنراڵ والێری گراسیمۆڤ ، بەرپرسی بارەگای گشتی ئەرتەشی ڕووسیا، ئەرتەشی ئیسرائیل بۆ یەکەمجار بنکەی بەرگری مووشەکی " قۆچەقانی داود " ی لە بەرزاییەکانی جەولانی خستە کار.

ناتانیاهوو وتووییەتی لە دیدار و وتووێژ لەگەڵ بەرپرسانی پلەبەرزی ڕووسیا کە بە فەرمانی پووتین سەفەر دەکەن بۆ ئیسرائیل جەخت دەکاتەوە لە سەر جیاکردنەوەی هێزەکان لە بەرزاییەکان جەولان کە بەرامبەر بە هێزی سەربازی ئێران دەوەستێتەوە.

ئەم بنکە دژە مووشەکییە بۆ وەستانەوەو پووچەڵ کردنەوەی هێرشە مووشەکییەکانی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل و بەرزاییەکانی جولان لە خاکی سووریاوە درووست کراوە. جێگەی ئاماژەیە ڕۆژی دووشەممە ئەم دژە مووشەکانە توانیان دوو مووشەک پووچەڵ بکاتەوە کە بەرەو دژبەران و هێزە نەیارەکانی ئەسەد هاوێژرابوون.

بنکەی بەرگری مووشەکی " قۆچەقانی داوود " بەرهەمی پیشەسازی بەرگری ئەمریکا و ئیسرائیلە و توانای بەرگری لە ئیسرائیل و خاکی ئیسرائیل هەیە دژ بە سیستەمی مووشەکی ئێران.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە