سەرچاوە سنووریەکان لە دۆزینەوەی چەکی ئەمریکی لە گوند و شارۆچکەکانی باشووری ئەو وڵاتە بە دەستی سوپای سووریا هەواڵیان دا.
بە پێی ڕاپۆرت و هەواڵەکان لە ڕووسیا یەوم، سەرچاوە سنووریەکان لە دۆزینەوەی چەکی ئەمریکی لە گوند و شارۆچکەکانی دەڤەری ڕۆژهەڵاتی دەرعا هەواڵیان دا.
بە پێی ئەو ڕاپۆرتە؛ سوپای سووریا مووشەک هاوێژی تاو، ئۆتۆمبیلی ئەمریکی و هەروەها ئامێری تر لە هومار و حەشارگەی ژێرزەوینییەکانی تیرۆریستەکان لە بڕێک گوند و شارۆچکەکانی باشوور و باکووری ڕۆژهەڵاتی دەرعا دۆزرایەوە و دەستی بە سەردا گیرا.
هەروەها سوپای سووریا خومپارە هاوێژ و هەموو جۆرە چەک و تەقەمەنی و ئاڕ پی جی و دەزگای هەڵکۆڵینی تونل کە تیرۆریستەکان لێیان بۆ هەڵکۆڵینی توندەکان و ئاسان کردنەوەی جێ بە جێ کردن و خۆ پاراستن لە هێرشی سوپای سووریا کەڵکیان وەردەگرت، دۆزیەوە و دەستیان بە سەردا گرت.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە