پەیامی کورد ... دوای تێکشکانی سیستەمی بەرگری لە لایەن ئیسرائیلەوە بە دەیان پاسداری سەر بە ڕژیمی ئێران کوژران .
بە پێی نوێترین هەواڵ دوای مووشەکبارانی رێکخراوەی جیهادی ئیسلامی سەر بە رژیمی ئێران ، هێرشی فرۆکەکانی ئەرتەشی ئێسرائیل بۆ سەر دەیان بنکەی رژیمی ئێران لە سووریا دەستی پێکرد. پێگەکانی رژیم لە ئەبوو کەماڵ و قائیم و دیمەشق وێران کران.
ئیسرائیل دەیان ئەندامى سوپاى پاسدارانى لەناوبردووە
ئیسرائیل بنکە تیرۆریستییەکانى سوپاى پاسداران و سیستەمى بەرگرى مووشەکى لە سووریا بە قورسی بۆمباران کرد.
هەوأڵدەرى فەرمى سانا لە سووریا لە زمانى سەرچاوەیەکى سەربازییەوە بڵاوى کردەوە کاتژمێر ١:٢٠ دەقەى شەوی ڕابردوو ، فڕۆکە شەڕکەرەکانى ئیسرائیل، نزیکییەکانی شارى دیمەشقیان بۆمباران کردووە و سیستەمێکى بەرگرییان تێک شکاندووە و دەیان پاسداریشیان کوشتووە!
بەڵام تائێستاش ڕژیمی ئێران لە سەر ئەم هەواڵانە و کوژرانی پاسدارانەکانی بێ دەنگی دەنوێنێ
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە