به‌رپرسانی گۆڕان دووپاتی ده‌كه‌نه‌وه له هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان ده‌بنه‌وه یه‌كه‌می هه‌ڵبژاردن و پارێزگاریش وه‌ك پێشوو به یه‌كێتی ناده‌نه‌وه.
غالب محه‌مه‌د غالب محه‌مه‌د سه‌رۆكی فراكسیۆنی گۆڕان له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی ئاماژه به‌وه ده‌كات كه كاتی خۆیشی غه‌دریان لێ كراوه، چونكه به‌گوته‌ی خۆی "هه‌رچوار ساڵه‌كه پارێزگار مافی گۆڕان بوو، به‌ڵام بۆ ئارامی شاره‌كه نه‌رمیمان نواند. ئه‌مجاره به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له هیچ كه‌سێكی قبووڵ ناكه‌ین به‌شێوه‌یه‌كی نایاسایی پارێزگاری سلێمانی دابنێ، ته‌نیا ئه‌گه‌ر مافی ئه‌وان بێ به‌گوێره‌ی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن".
نوێنه‌ره‌كه‌ی گۆڕان له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا دووپاتی ده‌كاته‌وه كه "ئه‌گه‌ر كارگوزارێك مافی گۆڕان بێ، له چاویان ده‌رده‌هێنین و قبووڵی ناكه‌ین بۆ خۆیان قۆرخی پۆسته‌كان بكه‌ن".
لای خۆیه‌وه چالاك موهه‌ندیس ئه‌ندامی جڤاتی نیشتمانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان جه‌خت ده‌كاته‌وه كه "ئه‌مجاره به خوێن به‌رگری له ده‌نگی خۆمان و مافی خۆمان ده‌كه‌ین، به‌ڵام له‌و ناوچه‌یه لووله‌ی تفه‌نگ و پاره به‌خشینه‌وه و ئه‌جێندای بێگانه ڕۆڵ ده‌گێڕێ
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە