بەرپرسێکی بزووتنەوەی گۆڕان، ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، کە تەواوی دەنگە ساختەکانی سنووری پارێزگای کەرکووک ھی یەکێتییە نەک لایەنی دیکە.
ھێمن شێخانی، ئەندامی جڤاتی نیشتمانیی بزووتنەوەی گۆڕان، ڕایگەیاند: ”وەک ئەوەی ئێمە زانیاریمان لەلایە لە کۆی ئەو سندوقانەی کە ڕۆژی سێشەممە ٣\٧\٢٠١٨، لە کەرکووک ھەژمار کراون، بەڕێژەی ٦٠٪ ساختەکاری لە دەنگەکاندا کراوە، ھەروەھا تەواوی ساختەکارییەکانیش ھی یەکێتیی نیشتمانییە و لایەنێکی دیکە نییە“.
بەرپرسەکەی گۆڕان، ئاماژەی بەوەش دا، کە ئەو دەنگانەی کە بە ئەلیکترۆنی پێیان دراوە، لەگەڵ ئەوەی ئێستادا بەڕێژەی ٦٠٪ جیاوازی ھەیە، بۆیە یەکێتییەک ئامادەبێت دەنگی تەواوی ھاووڵاتییان و تەواوی بخاتە ژێر پرسیارەوە، ئەوا دەتوانێت ئامادەکاری بۆ ٥٠ سندوقیش بکات.
ئاشکراشی کرد، کە ڕێککەوتنی نێوان موقتەدا سەدر و حەیدەر عەبادی، لەپاڵ ئەوانیش ھەندێ لایەنی دیکە، وای کرد کە یاسا و سەروەری عێراق بخەنە ژێر پێوە، دەشڵێت: ”لە ١٢\٥\٢٠١٨ بینیمان کە ساختەکارییەکەی یەکێتی شێتانە کرابوو، واتە بە شێوەیەک کرابوو کە ئەوەندەی هیوای پۆست و کورسییان ھەبوو و بە ئاشکرا دیار بوو، کەس نەیدەتوانی نکۆڵی لێ بکات، ھەورەھا خودی خۆیان نەیاندەزانی چۆن کردوویانە“.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە