بەپەلە ... یەکیتی سەرچاوەیەکی دارایی گۆڕان کە بڕی ٢٥٠ هەزار دۆلارە دەبڕێ

بەپەلە ... یەکیتی سەرچاوەیەکی دارایی گۆڕان کە بڕی ٢٥٠ هەزار دۆلارە دەبڕێ

بە هۆی ئەو ناکۆکییانەی دوای پڕۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە پارێزگای سلێمانی لەنێوان یەکێتی و گۆڕاندا درووست بووە، سەرچاوەیەکی ئاگادار ئاشکرای دەکات ، ناکۆکییەکە درزی خستووەتە نێوان هێرۆ ئیبراهیم، هاوسەری جەلال تاڵەبانی و کوڕەکانی نەوشیروان مستەفاشەوە، بەشێوەیەک لەلایەن باڵی دەستڕۆیشتووی یەکێتی‌، كوڕه‌كانى نه‌وشیروان مسته‌فا و ئەندامانی خانەی ڕاپەڕاندنی بزووتنەوەی گۆڕان لە بڕینی یارمەتییە داراییەکان لەلایەن یەکیتییەوە ئاگادار کردووەتەوە ، کە تەنیا ئەو دوو لایەنەی ناو گۆڕان بەو هاوکارییە داراییانەی یەکێتی بۆ " گۆڕان " ئاگادارن.

هەروەها بزووتنەوەی گۆڕان گومانی ئەوەی هەیە باڵی دەستڕۆیشتووی یەکێتی لەو ماوەیەدا بە قازانجی کاندیدە دەرچووەکانی خۆی و ئەو دەنگانەی لەو پارێزگایە هێناویەتی، دەستکاریی دەنگەکانی کردبێت. .
لایەنە ناڕزاییەکانی هەڵبژاردن لە پارێزگای سلێمانی، بەتایبەتی بزووتنەوەی گۆڕان، گومانی هەیە لەوەی لەو ماوەیەدا سندوقەکانی دەنگدان لەو پارێزگایە بە قازانجی ئەو دەنگانەی یەکێتی هێناویەتی دەستکاری کرابن.
به‌پێى زانیارییەکان ، هه‌ڕه‌شه‌ى ئەو باڵەی یه‌كێتى بەهۆی ئەو کارانەی گۆڕانەوە بووە لە پەرلەمانی عێراق لە دژی دەنگەکانی یەکیتی لە پارێزگای سلێمانی و ئەو لێدوانە توندانەی لەلایەن ئەندامانی بزووتنەوەی گۆڕانەوە لە دژی یەکیتی دەدرێن. ئەو باڵەی یەکیتی خانەی ڕاپەڕاندنی گۆڕان و کوڕەکانی نەوشیروان مستەفای له‌ ڕاگرتنی یارمەتییە داراییەکانی حزبەکەی و وشككردنى سه‌رچاوه‌ داراییه‌كانى گۆڕان ‌ له ‌پڕۆژه‌ بازرگانییه‌كانى پارێزگای سلێمانی ئاگادار کردووەتەوە.

بە پێی زانیارییەکان ئاشکرا دەکرێ ، باڵی دەستڕۆیشتووی یەکێتی، کە دارایی حزبەکەی بەدەستەوەیە‌، له‌دواى ڕێكکه‌وتنه‌كه‌ى له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان، مانگانه‌ ئەوە جگه‌ له‌ دابینكردنى مووچه‌ و خه‌رجییه‌كانى كه‌ناڵى KNN بە بڕى 250 هەزار دۆلاری ئەمریکی،  (25 ده‌فته‌ر دۆلار) ده‌داته ‌بزووتنه‌وەی گۆڕان و پارەکەش لەلایەن کوڕەکانی نەوشیروان مستەفاوە بۆ کەناڵی فەرمیی گۆڕان ئیدارە دەکرێت.

هەرەوەها ، ئەو باڵەی یەکیتی هۆشداریی ئەوەشی داوەتە گۆڕان، کە چیتر نەبێتە پاڵپشتی ئەو هەوڵانەی بەرهەم ساڵح، کە لە دژی یەکیتی لە عێراق دەستی پێ کردووە.
شایانی ئاماژە پێدانە بەپێی زانیارییەکان ، لەدوای بەڕێوەچوونی پڕۆسەی هەڵبژاردن لە سلێمانی، دوو هەزار و 247 سندوقی دەنگدانی گشتی و 191 سندوقی دەنگدانی تایبەت لە دوو هۆڵی سلێمانی هەڵگیراون.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە