پەیامی کورد ... فەڕەنسا هۆشداری دەداتە حزبۆڵلای لوبنان
▫️"برۆنۆ فوشر" باڵیۆزی فەڕەنسا لە لوبنان ڕۆژی شەممە ١٨ی مەی هۆشداری دایە گرووپی تێرۆریستی حزبۆڵلا کە لەئەگەری شەڕوپێکدادان لەنێوان ئەمریکا و ئێران بەشداری نەکەن و نەبنە بەشێک لەکێشەکانی ئێران و ئەمریکا
باڵیۆزی فەڕەنسا هەروەها گوتی: حیزبۆڵلا لە پەیوەندی لە گەڵ کۆماری ئیسلامیدایە و دەزانی دۆخەکە چەند مەترسیدارە. بەم بۆنەوە ئێمە دەمانهەوێ حزبوڵلا خۆی لەشەڕێک بکشێتەوە کە لوبنان دەخاتە نێو کێشە ومەترسییەوە.
▫️برونۆ فوشر هەروەها داوای لە کۆماری ئیسلامی کرد کە بەتەواوی لە ڕێککەوتنە ئەتۆمییەکە نەکشێتەوە.
ئەم هۆشداریانە بۆ حزبۆڵای لوبنان لە کاتێکدایە کە ئەم گرووپە هێزی بریکاری و سەرەکی کۆماری ئیسلامییە کە لە سووریا و لەگەڵ سوپای پاسداران، لەلایەن ئیسرائیلەوە هێرش کراوەتە سەری هەواڵنێری ئاسوشەیتێدپرێس ڕایگەیاند: ڕۆژنامەکانی سەربە ڕژێمی ئەسەد ڕاپۆرتیان داوە، کە چەندین تەقینەوە لە دیمەشق پایتەختی سووریا بیستراو و گوتوویانە کە هێزی بەرگری ئاسمانی ڕووبەڕووی ئەو مووشەکانە بووەتەوە کە لە لایەن ئیسرائیلەوە هەناردە کراوە.
▫️ڕامی عەبدۆلڕەحمان سەرۆکی چاوەدێری مافی مرۆڤی سووریا، بە ئاسوشیتێدپرێسی گوتووە، هێرشەکان ناوچەی ئەلکێسوەی کردووتە ئامانج کە لە ژێر دەسەڵاتی ئێران و حیزبۆڵای لوبناندایە.
لەپاش زیادبوونی قەیرانە سەربازییەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران لە کەنداوی فارس لە چەند حەفتەی ڕابردوودا، ئەمە یەکەمین هێرشی سەربازی دژی بەرژەوەندییەکانی کۆماری ئیسلامی و هاوپەیمانانی لە سووریایە.
▫️بە پێی ڕاپۆرتێ لە سانا، هەواڵدەری فەرمی ڕژێمی ئەسەد، هێرشەکان لە "قەنتیرە"وە ئەنجامدراوە.
گۆڤاری تایمزی بەریتانیا لە ڕۆژانی ڕابردوودا نووسیبووی: قاسم سلێمانی، فەرماندەی هێزی قودسی سوپای پاسداران، حەفتەی ڕابردوو لە سەفەرێکی نهێنی بۆ بەیرووت، لە گەڵ سەرکردەی گرووپە بریکارییەکانی ئێران کۆبوویەوە و پێیانی ڕاگەیاندووە لە ئامادەباشیدا بن.
▫️ڕۆژی پێنجشەمەش ۲۷ی بانەمەڕ گاردیەن سەفەرێکی نهێنی قاسم سولەیمانی بۆ عێراق ئاشکراکردەوە کە سێ حەوتە لەمەو پێش، لەگەڵ سەرکردەکانی گرووپەبریکارییەکانی و بەکرێگیراوانی سوپای پاسداران لە عێراق کۆبوونەوەی بووە و داوای لێیان کردووە لەئاگەری شەڕو پێکدادان لە ناوچەکە لە ئامادەباشیدا بن.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە