پەیامی کورد ... لە هێرشی فڕۆکەکانی ئیسرائیل بۆ سەر سوپای پاسداران زیاتر لە ١٢ کەس کوژران و بریندار بوون
فڕۆکەی بوویینگی ٧٤٧ کە لە دیمەشق ی سووریاوە ئێستا لە ڕێگایە بۆ تاران، ٥ کوژراو و ٧ بریندارى سوپاى قودسى پێیە کە دوێنێ شەو بە فڕۆکەى ئیسرائیلى لە سوریە لێیان درا
هێزە سەربازییەکانى سووریا ڕایانگەیاندووە کە هێرشە ئاسمانییەکەى دوێنێ شەوى دووشەممەى ئیسرائیل، کۆگایەکى چەک و تەقەمەنى ئێرانى لە جەبەل ئەلمەنە نزیک لە شارى کیسواى ئەو ووڵاتە کردووەتە ئامانج و خاپوورى کردووە.
ئەم کۆگایەی سوپاى پاسداران لە ١٥ کیلۆمەترى باشوورى ناوەندى دیمەشقە!.
سوپا وەک هەمیشە بێدەنگى هەڵبژاردووە.
دانیشتووانى ناوچەکە، دەڵێن تەقێنەوەکە هێندە گەورە بووە کە لە پایتەختەوە بیستراوە و پەنجەرەى ماڵەکانى چەندین گەڕەک شکاون!
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە