بەپەلە ... ئیسرائیل هێرش دەکاتە سەر خاڵی سنووری باشماخ و مێهران

بەپەلە ... ئیسرائیل هێرش دەکاتە سەر خاڵی سنووری باشماخ و مێهران

ڕۆژنامەی "الجریدە"ی کوەیتی ئاشکرای دەکات کە ئیسرائیل لیستێکی لە چەند شوێنێک لەناو خاکی عێراق دیاری کردووە کەهێرشیان بکاتە سەر؛  بە پێی زانیارییەکان خاڵی سنووری باشماخ و مێهران یەکێکن لەو شوێنە دیاریکراوانەی ناو لیستەکە .

بە پێی هەواڵ و زانیارییەکانی ئەم ڕۆژنامەیە کە ئاشکرای کردووە : کۆماری ئیسلامی ئێران لەم دوو خاڵە سنووریەوە چەک و تەقەمەنی بۆ سووریا ڕەوان دەکات هەر بۆیە ئەگەری زۆری هەیە بکرێنە ئامانج و ووڵاتی ئیسرائیل هێرش بکاتە سەریان.

هەرەوەها ئەم ڕۆژنامە کوەیتییە ڕایدەگەینێت ، ئیسرائیل وێنەی هەموو ئەو شوێنانەی کە ئەیەوێت هێرش بکاتە سەریان، لەبەردەستی دایە.

جێگای ئاماژەیە، ناوی خاڵی سنووری شەلەمچە لەشاری بەسرەی عێراق و چەند شوێنێکی دیکە لەنزیکی ووڵاتی کوەیت لەم لیستەدا دیاری کراون.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە