بەپەلە ... ئیسرائیل هێرش دەکاتە سەر هێزەکانی سوپای قودس

بەپەلە    ...   ئیسرائیل هێرش دەکاتە سەر هێزەکانی سوپای قودس

پەیامی کورد     ...      ئیسرائیل هێرش دەکاتە سەر هێزەکانی سوپای قودس

بە پێی هەواڵ و زنیارییەکان ئەرتەشی ئیسرائیل لە ناوچەی الزبدانی لە سووریا هێرشی ئاسمانی کردە سەر مۆڵگە و بنکەکانی سوپای قودس ی سەر بە سوپای پاسداران 

میدیاکانی سەر بە ڕژیمی بەشار ئەسەد ئەمڕۆ چوارشەممە ٣٠ دیسەمبەر لە کاردانەوە بە سیستەمگەلی بەرگری حکوومەتەکەی ئەسەد بە هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسرائیل بۆ دەورووبەری دیمەشق ی پایتەختی سووریا هەواڵ دەدەن .

بە پێی ڕآپۆرتی میدیاکانی سووریا ، هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسرائیل ناوچەی النبی هابیل لە شاری الزبدانی لە ناوەڕاستی ڕۆژهەڵاتی دیمەشق ی کردووەتە ئامانج و لە دەرئەنجامدا سەربازێکی سەر بە ڕژیمی ئەسەد کوژراو  ژمارەیەکی زۆریش بریندار دەبن .

لە لایەکی دیکەوە چاودێری مافی مرۆظی سووریا جەختی کردەوە کە هێرشە ئاسمانییەکانی سووریا مەقەڕری بەرگری ئاسمانی و هێزەکانی سوپای قودس ی سەر بە سوپای پاسداران ی لە ناوەڕاستی شاری دیمەشق کردووەتە ئامانج .

بە پێی هەندێک سەرچاوەی دیکە فڕۆکە شەڕکەرەکانی ئیسرائیل بە فڕین لە سەر لۆبنان یەکێک لە مەقەڕرە سەربازییەکانی لە ناوچەی الزبدانی لە نزیکی سنوورەکانی لۆبنان لە ناوەندی ڕۆژهەڵاتی دیمەشق کردووەتە ئامانج .

جێگای ئاماژەدانە هێرشەکانی چەند ڕۆژی ڕابردووی ئیسرائیل کۆگا و ئەنبار و ناوەندی لێکۆڵینەوە زانستییەکانی بە ناو بانگ بە " کارگەکانی وەزارەت " بەرگری " کە شوێنی جێگیر بوونی هێزەکانی سەپای قودس ی کردووەتە ئامانج .

لە ئاکامی ئەم هێرشانەدا ئۆتۆمبێلگەلی فریاکەتن  بەرەو ناوچەی سەربازی شوێنی جێگیربوونی هێزەکانی سوپای قودسی ئێران و شەڕکەرانی سووری و کەسانی دیکەی دەرەوەی وولاتی سووریا لە ڕۆژئاوای شاری مصیاف لە ناوەندی پارێزگای حەما نێردران .

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە