پەیامی کورد ... وەزارەتی تەندرووستی ئێران ئاشكرایكردوە،"لە ئێران لە كاتژمێرێكدا ٥٠ كەس توشی كۆرۆنا دەبن و لە ١٠ خولەکدا كەسێك بەهۆی پەتاكەوە دەمرێت"
بەگوێرەی هەواڵێكی RT رووسی، ووتەبێژی وەزارەتی تەندرووستی داوایكردوە، هاووڵاتیانی ئێران زانیارییەكانی وەزارەتی تەندرووستی بە جیددی وەربگرن و بەشێوەیەكی هۆشیارانە بڕیار لەبارەی گەشت و هاتوچۆكانیان بدەن لە جەژنی نەورۆزدا.
ئێران بە سێهەمین ووڵات دادەنرێت لەسەر ئاستی جیهان كە زۆرترین رێژەی تووشبوون و مردن بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تیایدا تۆماركراوە و بەگوێرەی دوایین ئامارە بڵاوكراوەكانی تەندرووستی ئەو ووڵاتە، ٢٠ هەزارو ٣٦١ كەس تووشی پەتاكە بوون و لەو ژمارەیەش ٢٠٣٥ كەس گیانیان لەدەستداوە.
به‌گوێره‌ی دواین ئامار، له‌سه‌رتاسه‌ری جیهان ٢١٩ هه‌زارو ٣٤٥ كه‌س توشی كۆرۆنا بون و له‌و ژماره‌یه‌ش هەشت هه‌زارو ٩٦٩ كه‌س گیانیانله‌ده‌ستداوه و ٨٥ هه‌زار و ٧٤٥ كەس چاكبوونه‌ته‌وه و ١٢٤ هه‌زارو ٦٣١ كه‌سیش هێشتا له ژێر چاودێری ته‌ندرووستی و وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ردان.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە