شەوی ڕابردوو لە نزیک یەکێک لە گوندەکانی بووکان ، تێکهەڵچوونی چەکداری لەنیوان سوپای پاسدارانی ئێران و لایەنێکی کوردستانی هاتوەتە ئاراوە.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو شەوی ڕابردوو شەممە " ٧ ژوئیەی ٢٠١٨ " لە بەرزاییەکانی گوندی دەروێشانی بووکان، تێکهەڵچوونی چەکداری لەنیوان سوپای پاسدارانی ئێران و لایەنێکی کوردستانی هاتوەتە ئاراوە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، لە ئەنجامی ئەم تێکهەڵچوونەدا لانیکەم ٤ ئەندامی سوپای پاسداران بریندار و بۆ ناوەندە دەرمانیەکانی بووکان گوازراونەتەوە و ٢ کەسی دیکەش کوژراون و تەرمەکانیان ڕەوانەی ئورمیە کراوە.
لە درێژەی ئەو ڕاگەیندراوەدا هاتووە کە ”بەپێی دوایین زانیارییەکان ئەم ناوچەیە لە لایەن هێزەکانی ڕێژیمەوە بە تەواوەتی میلیتاریزە کراوە و هێلیکۆپتێرەکانی رێژیم بە بەردەوامی لە شاخەکانی حاجی کیمی، بێش بارماخ و کانی ئاسمان و پێمەڕەی فەرهاد دەسووڕێنەوە.“
فەرماندەیی هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە کۆتاییدا جەختی لەسەر سڵامەتی هێزەکانی خۆیان کردووەتەوە و ڕایگەیاندووە کە شوێنی تێکهەڵچوونەکەیان بەجێ هێشتووە.
.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە