پەیامی کورد ... ئامادەباشی ئەرتەشی ئیسرائیل بۆ هێرش سەربازی ئەمریکا بۆ سەر ئێران
میدیاکانی ئیسرائیل ڕۆژی چوارشەممە ٢٥ی نۆڤەمبەر ی ٢٠٢٠ ڕاپۆرتیان دا کە فەرمانیان بە ئەرتەشی ئەم ووڵاتە کردووە بە گرینگیدان بەوەی کە ئەگەری هێرشی سەربازی ئەمریکا بۆ سەر ئێران زۆرە کەوتنە ئامادەباشی تەواوەوە .
جگە لە ئامادەباشی ئەرتەش ، وەزیری بەرگری ئیسرائیل بێنی گانتس یش دوو جار لەگەل هاوتا ئەمریکییەکەی خۆی دەربارەی بابەتی سووریا و ئێران ووتووێژی ئەنجام داوە
بەرپرسانی ئیسرائیلی دەڵێن کە شک و گومانەکان دەربارەی ئێران ئەوانی ناچار کردووە ئەرتەشی ووڵاتەکەیان لە ئامادەباشی تەواودا بن .
ئێلیۆت ئابرامز نێردراوی تایبەتی ئەمریکا لە کاروباری ئێران یش هەروەها ڕۆژی چوارشەممە ڕایگەیاند کە گەمارۆگەلێکی زیاتر لە دژی تاران لە ماوەی هەفتەکانی داهاتوودا دەخرێتە واری جێبەجێ کردنەوە
ئابرامز هەروەها ووتی : " ئێمە گەمارۆگەلێک لە دژی ٤ کەسی یاسایی کە بەرنامەی مووشەکی ئێران پاڵپشتی دەکەن دەخەینە واری جێبەجێ کردنەوە ."
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە