پەیامی کورد ... موحەمەد جەواد زەریف بە هۆی مردنی دیپلۆماتێکی پلە بەرزی ئێران پەیامێکی سەرەخۆشی بڵاو دەکاتەوە
مەحەمەد جەواد زەریف ، وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران لە پەیامێکی سەرەخۆشی دا ، کۆچی دوایی حسێن شێخ الاسلام دیپلۆماتی پێشووی ناسراوی ئێرانی و جێگری کاروباری نیودەوڵەتی کۆمەڵەی جیهانی ئەدیانی ئیسلامی ڕاگەیاند .
بە پێی ڕاپۆرتێک پەیامەکەی موحەمەد جەواد زەریف بەم جۆرەیە :
بە ناوی خوای گەورەی میهرەبان
هەواڵی کۆچی دوایی هاوڕێی کۆن ، برای ڕاستگۆ و دڵسۆز و هاوکاری پڕ بەها و خاوەن ئەزموونم کۆچکردووە حسێن شێخ الاسلام بوو بە هۆی دڵگرانی و خەم و پەژارەیەکی زۆر ، من و هەموو دۆستان و هاوکارانی ئەو ئازیزە لە وەزارەتی دەرەوە زۆر پێ دڵگران بووین . ناوی حسێن شێخ الاسلام بۆ من بۆ هەمیشە لەگەڵ دیانەت ، ڕاستگۆیی ، سەراحەت و ڕەفاقەت هاوڕا بووە . هیچ کات خزمەتە ڕاستگۆیانەکانی لە بیر ناکرێت لە خوای گەورە داواکاری شادی ڕۆحی ئەو دەکەم و سەبووری بۆ هاوسەر و منداڵە ئازیزەکانی و هەموو ئەوانەی ئێستا ماون و بۆ هەموو هاوڕییەکان و خزم و هاوکارانی دەخوازم
موحەمەد جەواد زەریف
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە