پەیامی کورد ... دەوڵەتی ئەڵمانیا مووڵەتی فڕینەکانی کۆمپانیای فڕۆکەوانی " ماهان ئەیر " بۆ ووڵاتی ئەڵمانیای لەمڕۆوە ٢١ جانیوەریدا ڕەت کردەوە .
بە پیی ڕاپۆرتێک ، دەوڵەتی ئاڵمانیا ڕەت کردنەوەی مووڵەتی فڕینەکانی " ماهان ئەیر " ی سەرەڕاست کردەوە کە لەمڕۆەوە " ٢١ی جانیوەری ٢٠١٩ " ەوە ئەم کۆمپانیا فڕۆکەوانییە ناتوانێ هیچ فڕینێکی بۆ ووڵاتی ئاڵمانیا هەبێ .
ووتەبێژی وەزارەتی ترانسپۆرتی ئاڵمانیا ئەمڕۆ ٢١ی جانیوەری ڕایگەیاند : " ئەم بڕیارە لەمڕۆوە جێبەجێ دەکرێ . "
ووتەبێژی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئاڵمانیا بە نۆبەی خۆی ئاماژەی بەم بابەتەدا کە بە بڕوای دەوڵەتی ئاڵمانیا ، ئەم هەوڵە بۆ بە دەست هێنانی سوود و قازانجەکانی ئەڵمانیا لە سیاسەتی دەرەوە و گۆڕەپانی ئەمنییەتی پێویست و گرینگ بوو . لە بەرلین دا لەو باوەڕەدان کە " ماهان ئەیر " " بە گواستنەوە کەل و پەل و کەسان بۆ ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و سووریا خەریکە کە لەو شوێنە دا ئۆپراسیۆنی سەربازی لە ئارادایە . "
لە وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئاڵمانیا ڕاگەێندرا کە ئەم بڕیارە لە پەیوەندی لەگەڵ ڕۆڵێک کە ئێران لە سووریا یاری دەکات و زیاتر کردنی چالاکی سرویس گەلی ئێستێخباراتی ئێران لە ئەورووپادا هەڵبژاردووە .
کۆمپانیای فڕۆکەوانی ماهان ئەیر یەکێک لە چالاکترین کۆمپانیاکانی فڕۆکەوانی ئێرانە کە شەش فڕینی لە حەفتەیەکدا لە تاران ەوە بۆ ئاڵمانیا هەبووە کە لەم ڕێژەیە ، چوار فڕینی لە حەفتەدا بۆ شاری دۆسێلدۆرف و دوو فڕینی دیکەی لە حافتەیەکدا بۆ میونشێنی ئاڵمانیا ئەنجام دەبوو
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە