باڵیۆزی ئەمریکا لە ووڵاتی بەریتانیا " ڤوودی جۆنسۆن " لە نووسینێکدا بۆ ڕۆژنامەی " دێ تێلێگراف " نووسی و ووتی : دەبێ دەوڵەتی بەریتانیا بۆ حەسار خستنەسەر ئێران هاوکاری ئەمریکا بکات . ئەگەر بێت و لەم بابەتەدا هاوکاری ئەمریکا نەکات دەبێ چاوەڕوانی دەرئەنجامەکەی بێت و قەبوڵی بکات .
" جۆنسۆن " لە نووسینەکەی خۆیدا ووتی : ووڵاتی ئێران پارە دەداتە هەندێک لە ووڵاتان تاکوو شەڕی بە وەکالەتیان بۆ بکەن و لە دەرەوەی ووڵاتدا بۆ تەڤگەری دوژمنانە هێز بە کار دەهێنێت و ووتی : دەبێ بەڕێوبەرانی لەندن " بە ئەرک و هێز و دیپلۆماسیەتی خۆیان هەڵبستن لە بەرامبەر بە ئێران " .
جۆنسۆن لە درێژەی قسەکانیدا ووتی : " سەرۆک بە ئاشکرا وتبووی ، ئەو کەسانەی کە بەرژەوەندی بازرگانی خۆیان لەگەڵ ئێران ، لە پێش بەرژەوەندی دونیا دادەنێن ئەوانە لە بازرگانی خۆیان لەگەڵ ئەمریکادا ڕیسکێکی گەورە دەکەن ."
حەفتەی ڕابردوو وەزیری بەریتانی بەرپرس لە ڕۆژهەڵاتی ناوین " ئالیستەر بۆرت " پاڵپشتی ڕێکەوتنی لەگەڵ ئێران کردبوو ، ووتبووی : " ئێمە ڕوونمان کردبووەوە کە ڕێکەوتنی ناوەکی بۆ بەرژەوەندی هەرێم شتێکی زۆر جێگای بایەخ و گرینگە .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە