پەیامی کورد ... بەپەلە ... ١٣ ئەندامی " سەر بە سوپای پاسداران " لە بنکەی سەربازی تەکاوەرانی پەسوێ کوژران
بەپێی هەواڵێک کە لە شاری پیرانشار بڵاو بووەتەوە، دوێنێ شەممە ٢٠ی جوونی ٢٠٢٠ لە بنکەی سەربازی تەکاوەرانی پەسوێ لە گوندی " گردکشانە "ی شاری پیرانشار، لە کاتی تاقیکردنەوەی تۆپدا، گولـلە تۆپێک دەتەقێتەوە و ژمارەیەک لە پاسدارەکان لەو بنکە سەربازییە دەکوژرێن و بریندار دەبن.
بەپێی قسەی هاووڵاتییانی شاری پیرانشار و بە تایبەتی خەڵکی پەسوێ، لەو ڕووداوەدا، ١٣ ئەندامی سەربازی بنکەی سەربازی تەکاوەرانی پەسوێ " سەر بە سوپای پاسداران " کوژران.
بەپێی ئەو زانیارییانە کە لەلایەن هاووڵاتییانی خەڵکی پەسوێ وە بڵاو کراوەتەوە ، تاقیکردنەوەی ئەو تۆپە بە مەبەستی تۆپبارانکردنی ناوچە سنوورییەکان و تۆپبارانکردنی بنکە و مەقەڕڕەکانی حیزبە کوردییەکان، بووە.
هەر بەپێی ئەم هەواڵە بەرپرسانی ئەو بنکە سەربازییە ئەمڕۆ یەکشەممە تەرمی کوژراوەکانیان بۆ نەخۆشخانە گواستووەتەوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە