بەپەلە ... چوار هاووڵاتی هەرێمی کوردستان کە یەک لەوانە ژن بوو، لەلایەن سوپای پاسدارانەوە دەستبەسەر کران.

بەپەلە   ...    چوار هاووڵاتی هەرێمی کوردستان کە یەک لەوانە ژن بوو، لەلایەن سوپای پاسدارانەوە دەستبەسەر کران.

پەیامی کورد    ...   چوار هاووڵاتی هەرێمی کوردستان کە یەک لەوانە ژن بوو، لەلایەن سوپای پاسدارانەوە دەستبەسەر کران.

بەپێ سەرچاوەکانی هەواڵ ، ڕۆژی شەممە ٢٧ ی ٧ی ٢٠١٩ ، هێزەکانی سوپای پاسداران لە بەرزاییەکانی کێلەشین لەنێوان شارەکانی شنۆ و سیدکانی هەرێمی کوردستان، دوو هاووڵاتی خەڵکی باشوور بە ناوی "خالد حەمید" و "محەمەد عەزیز" دەستبەسەر کردووە و دەستی بەسەر ئۆتۆمۆبیلەکەیان داگرتوون وبەرەو شنۆ ڕاگوازراونەتەوە.

هەروەها کرمانج عێزەت، قایمقامی شاری سۆران ڕایگەیاندووە کە هێزەکانی سوپای پاسداران ژن و مێردێک کە دانیشتووی هەرێمی کوردستانن، لە دەورووبەری سیدکان دەستبەسەرکردووە و بەسەدان مەڕی  ئەم کەسانەی تاڵان کردووە.

ماوەیێک لەمەو پێشیش هێزەکانی سوپای پاسداران لە سنوورەکانی حاجی عومران ۱۲هاووڵاتی هەرێمی کوردستانی دەستبەسەر کرد و ٤۰۰ مەڕی ئەم کەسانەشی تاڵان کرد

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە