وه‌زاره‌تی ناوخۆ ڕایگه‌یاند، پۆلیسی عێراق باره‌گای میلیشای حزبوڵلای له به‌غدا گه‌مارۆ داوه.
له‌ناوچه‌ی شه‌قامی فه‌له‌ستین له ڕۆژهه‌ڵاتی به‌غدای پایته‌خت به هۆی ئه‌وه‌ی چه‌كدارانی حزبوڵا له یه‌كێك له بازگه‌كان پابه‌ند نه‌بوون به وه‌ستان، پێكدادان له‌نێوان پۆلیس و چه‌كدارانی ئه‌و حزبه ڕوویدا و له ئاكامدا پۆلیس گه‌مارۆی باره‌گاكانی داوه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق ووتی : به‌هۆی ته‌قه‌ی چه‌كدارانی حزبوڵلا دوو پۆلیس بریندار بوون.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه هەروەها ڕایگەیاند : هێزێكی پۆلیس ئۆتۆمبێلێكی داواكراویان له ناوچه‌ی شه‌قامی فه‌له‌ستین ڕاگرت، دوای چه‌ند خوله‌كێك هێزێكی حزبوڵلا هاتن و له‌گه‌ڵ پۆلیس كه‌وتنه شه‌ڕه ته‌قه و به‌هۆیه‌وه دوو پۆلیس بریندار بوون.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە