بەیاننامەی وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە سەر کوژرانی خێزانە کوردەکە

بەیاننامەی وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە سەر کوژرانی خێزانە کوردەکە

پەیامی کورد ... بەیاننامەی وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە سەر کوژرانی خێزانە کوردەکە

 

وەزارەتی ناوخۆی عێراق لەبارەی کوشتنی خێزانە کوردەکەی بەغداد ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە کە تێیدا هاتووە رای گشتی شەقامی عێراقی ئاگاداردەکەینەوە کە تاوانبارانی کوشتنی خێزانە کوردەکە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکراون.

 

لە ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی ناوخۆی عێراقدا هاتووە، بەپێی دانپانانەکانی تاوانبارەی سەرەکی، کردەی کوشتنی ئەو خێزانە سێ کەسییە لەلایەن دزێکەوە ئەنجامدراوە.

 

باس لەوەش کراوە، کە دەزگا ئەمنییەکان توانیویانە شوێنپێی تاوانبارەکە هەڵگرن و دەستنیشانی بکەن کە روی لە هەولێر کردوە، بەو هۆیەشەوە پاش گەیشتنی بۆ هەولێر دەستگیرکراوە.

 

هەر بەو بۆنەیەوە، شاندێکی باڵای وەزارەتی ناوخۆ سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات بۆ لێکۆڵینەوەی زیاتر لەسەر ئەو تاوانە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە