پەیامی کورد ... وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە بەیاننامەیەکدا دەست بەسەر داگرتنی ٧ حەشارگەو دۆزینەوەی ماددەی تەقینەوەی سەر بە داعشی لە کەرکووک ڕاگەیاند .
وەزارەتی ناوخۆی عیراق ئاشكرایكرد، لە پڕۆسەیەكدا 7 حەشارگەی چەكدارانی داعش و 11 بۆمب و چەندین مادەی دیکەی تەقینەوە لەپارێزگای كەركووك دۆزرانەوە و لەناوبراون.
وەزارەتی ناوخۆی عیراق لەبەیاننامەیەكدا بڵاویكردوەتەوە، یەكەكانی فیرقەی 6 لەسنووری پارێزگای كەركووك هەڵمەتێكی گەڕان و پشكنینیان لە چەندین ناوچەو گوندی پارێزگای كەركووك ئەنجامداوە.
رونیشكراوەتەوە، لەئەنجامی پرۆسەكەدا دەست بەسەر 11 بۆمب و بڕێك تەقەمەنی و مادەی فۆسفۆر و چەندین جۆری تر كەلوپەلدا گیراوە، سەرەڕای ئەوەش 7 حەشارگەی چەكدارانی داعش و تونێلێك بە درێژایی 60 مەتر دۆزراونەتەوەو سەرجەمیان بەتەواوەتی لەناوبراون و وێرانكراون.
ناوبەناو هێزە ئەمنیەكانی عیراق پرۆسەی گەڕان و پشكنین بەدوای پاشماوەكانی داعشدا لە چەندین پارێزگای عیراق ئەنجام دەدەن و دەستبەسەر چەندین حەشارگەو تەقینەوەو چەك و پێداویستی ئەو رێكخراوەدا دەگرن.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە