پەیامی کورد... وەزارەتی ناوخۆی عێراق دەستگیرکردنی حەوت تیرۆریستی ڕاگەیاند
وەزارەتی ناوخۆی عێراق بڵاوی کردەوە، لە پارێزگای بەغدا حەوت تیرۆریست لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکراون.
وەزارەتی ناوخۆی عێراق ئاماژەی بەوە کردووە، هێزەکانی سەر بە فەرماندەیی پۆلیسی بەغدا لە خاڵەکانی پشکنین لە ناوچەکانی شەعب، تاجی، ئەبوو ئەبووغرێب، مەعامل و دۆرە سەر بە پارێزگای بەغدا، حەوت تیرۆریستییان دەستگیرکردووە.
ئاماژەی بەوەشداوە، تیرۆریستە دەستگیرکراوەکان، بەپێی ماددەی چواری تیرۆر داواکراو بوون، لە ئێستاشدا ڕادەستی لایەنە پەیوەندیدارەکان کراون.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە