بە گوێرەی شارەزایانی سەربازی و سیاسی، لە دوای رزگارکردنی شارەکانی عێراق لە دەست چەکدارانی داعش، هێزە ئەمنییەکانی عێراق نەیانتوانیوە دەست بەسەر تەواوی ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی داعشدا بگرن، بۆیە چەکدارانی داعش و شانە نووستوەکان توانییان خۆیان ڕێکبخەنەوە و جارێکی دیکە بوونەتە مەترسی بۆسەر ئەم ناوچەیە
بەرپرسی ڕاگەیاندنی لقی ١٤ی پارتی لە موسڵ ڕایدەگەینێت، لە لای بەشی ڕاستی موسڵ، کە وێرانەیە، داعش بە ئاشکرا بوونی هەیە و تەنانەت هەندێک شوێن قەدەغەکراوە و کەس ناوێرێ هاتووچۆی تێدا بکات
لە لێدوانێکی تایبەتدا سەعید مەمۆزینی، بەرپرسی ڕاگەیاندنی لقی ١٤ی پارتی لە موسڵ سەبارەت بە دۆخی ئەمنی ئەو ناوچەیە لە مەترسییەکانی داعش ڕایگەیاند: لە لای بەشی ڕاستی موسڵەوە ، کە ئێستا وێرانەیە، داعش بە ئاشکرا بوونی هەیە و تەنانەت هەندێک شوێن قەدەغەکراوە و کەس ناوێرێ هاتووچۆی بکات؛ چەکدارانی داعش لەوێ خۆیانیان حەشار داوە و بە شەو دێنە دەرەوە و هەموو شەوێک شەڕە تەقەیە. گوتیشی “دۆخی ناوچە کوردییەکان باشترە”.
هەروەها لەوبارەوە دەڵێت، دۆخی موسڵ زۆر نالەبارە و کوشتن، ڕفاندن، دزی و دەیان کاری دیکە هەیە و لە ماوەی یەک هەفتەدا ، بەگوێرەی ئامارێک لە 81 ماڵ دزی کراوە. گوتیشی “پێموایە کارەساتی گەورە لە موسڵ ڕوودەدات لە داهاتوو”.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە