بەپەلە ... ئێران پیاوێکی بە ساڵاچووی ٦٥ ساڵانی لە سێدارەدا

بەپەلە ...  ئێران پیاوێکی بە ساڵاچووی ٦٥ ساڵانی لە سێدارەدا

ئێران حوکمی سێدارەی هاووڵاتییەکی بەساڵاچووی کوردی لە بەندیخانەی ناوەندی شاری کرماشان جێبەجێ کرد.

بەپێی هەواڵ و زانیارییەکان ، ڕۆژی چوارشەممە " ١٨ی ژوئیەی ٢٠١٨ " ، حوکمی سێدارەی هاووڵاتییەکی خەڵکی جوانڕۆ بە ناوی ”ساڵح خانی زادە کوڕی عەبدوڵڵا“  لە بەندیخانەی دێزڵئاوای کرماشان جێبەجێ کراوە.

بە پێی هەواڵەکان لە جوانڕۆ ڕایگەیندراوە : کە ساڵح خانی زادە تەمەن ٦٥ ساڵان بووە و لە ١٠ ساڵ پێشەوە لە بەندیخانەی کرماشان ڕاگیراوە.

ناوبراو دە ساڵ پێش ئێستا بە تۆمەتی کوشتنی ئەنقەست دەستبەسەر و لەلایەن دەزگای دادوەریی حکومەتی ئێرانەوە حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپێندرابوو.

لەلایەکی دیکەوە،  بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی "٢٠ی ژوئیەی ٢٠١٨ " ، حوکمی سێدارەی ٥ هاووڵاتی کورد لە بەندیخانەی دێزڵئاوای کرماشان جێبەجێ کراوە.

هەتا ئێستا ناسنامەی دوو کەسە لەو پێنج کەسە بە ناوەکانی ”داوود ڕەبانی“ و ”عەلی ڕەزا ئاشووری“  ئاشکرا بووە.

ئەو پێنج هاووڵاتییە کوردە بە تۆمەتی کوشتنی ئەنقەست دەستبەسەر و لەلایەن دەزگای دادوەریی ئێرانەوە حوکمی سێدارەیان بەسەردا سەپێندرابوو.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە