ئەمڕۆ دووشەممە ٢٨-٥-٢٠١٨، پەرلەمانی عێراق بە ئامادەبوونی 165 پەرلەمانتار بڕیارێکی پەسندکرد، کە داوای بە دەست ژماردنەوەی لە 10%ی دەنگەکانی هەڵبژاردن دەکات. هەروەها دەنگەکانی دەرەوەی وڵات و ئاوارەکانی چوار پارێزگای هەڵوەشاندەوە.
بە گوێرەی بڕیارەکەی ئەنجومەنی نوێنەران، لە سەرتاسەری عێراق لە 10%ی دەنگەکانی هەڵبژاردنەکەی 12ی ئایار بەدەست دەژمێردرێنەوە، ئەوەش دوای ناڕەزای ژمارەیەک لیست و قەوارەی سیاسی لە دەنگەکانیان.
بەگوێرەی زانیارییەکان، پەرلەمانی عێراق بڕیاریداوە بە رەتکردنەوە و هەڵوەشاندنەوەی دەنگەکانی دەرەوەی وڵات، کە ساختەکاری تێدا سەلماوە، هەروەها دەنگدانی ئاوارەکان لە هەموو پارێزگاکان بەبێ نەینەوا.
لە بڕیارەکەی پەرلەمانی عێراقدا هاتووە، ئەگەر دوای بەدەست ژماردنەوەی لە 10% دەنگەکان جیاوازی گەیشتە رێژەی لە 25% ئەوا سەرتاسەری عێراق بەدەست هەژماردەکرێتەوە. هەروەها پەرلەمانی عێراق بڕیاریداوە دانیشتنەکەی ئەمڕۆ بە کراوەیی بهێڵێتەوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە