پەیامی کورد ... ٦شەڕڤان لە هێرشەکانی سوپای تورکیا بۆ سەر پاریزگای حەسەکە شەهید بوون .
بەهۆی هێرشێكی سوپا توركیاوە بۆ سەر سەربازگەیەكی تەلتەمری سەر بە پارێزگای حەسەكە، شەش شەڕڤانی رۆژئاوا شەهیدبوون.
ئاژانسی هاوارنیوز بڵاویكردوەتەوە، بەهۆی هێرشێكی سوپای توركیا لە شارۆچكەی تەلتەمری سەر بە پارێزگای حەسەكە لە رۆژئاڤای كوردستان، شەش شەڕڤانی ئەنجومەنی سەربازی تەلتەمر شەهیدبوون.
لەئێستادا ئاگربەست لە رۆژئاوای كوردستان لەنێوان هێزەكانی توركیا و هێزەكانی هەسەدە لەئارادایە، بەڵام سوپای توركیا ناو بەناو بەهاوكاری گروپە چەكدارەكانی نزیك لە خۆی لە رۆژئاوای كوردستان هێرش دەكاتە سەر هێزە كوردییەكانی رۆژئاوای كوردستان و بۆردومانی ئەو ناوچانە دەكات كە لەژێر كۆنتڕۆڵی ئەو هێزانەدان.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە