پەیامی کورد ... شەنگال لە لایەن فڕۆکەکانی سوپای تورکیاوە بۆردوومان کرا
بە پێی زانیارییەکان پێشنیوهڕۆی ئەمڕۆ سوپای تورکیا بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی شارەدێی خانەسۆر-ی سەر بە شنگالی بۆردوومان کرد.
ئەوە سێهەم جارە سوپای تورکیا بۆردومانی شارەدێی خانەسۆر دەکات، دوای ئەوەی چواری ئەم مانگە فڕۆکەکانی تورکیا بۆردومانی ناوچەکیان کرد و بەهۆیەوە سێ شەڕڤانی یەکینەکانی بەرخۆدانی شەنگال " یەبەشە " برینداربون.
رۆژێکی دواتریش فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورکیا گوندی بارێ-یان لە سنووری شارۆچکەی شنگال بۆردوومان کرد.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە