پەیامی کورد ... فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا پێش نیوه‌ڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە ناوچەی شەنگالیان بۆردوومان کرد.
سەرچاوەیەک لە سنووری قه‌زای شنگال رایگەیاند، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بۆردومانی بارەگایەکی یەکینەکانی بەرخودانی شەنگال (یەبەشە) کردوە.
سەرچاوەیەک لە سنوری قه‌زای شەنگال رایگەیاند، پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ ژماره‌یه‌ك فڕۆكه‌ی جه‌نگی توركیا بۆردومانی باره‌گایه‌كی یەکینەکانی بەرخودانی شنگال (یەبەشە)یان کردوە له‌كۆمه‌ڵگه‌ی دوگرێ له‌ناحیه‌ی سنوونێ-ی سه‌ر به‌قه‌زای شەنگال.
ئەو سەرچاوەیە باسی لەوەکرد، بەهۆی ئەوەی بۆردومانەکە کۆبونەوەکەیەکی کردوەتە ئامانج و ژمارەیەک کەس لەشوێنی کۆبونەوەکە بون، پێدەچێت کوژراو و برینداری لێکەوتبێتەوە، بەڵام تا ئێستا هیچ سەرچاوەیەکی فەرمی ئەو زانیاریەی پشتڕاستنەکردوەتەوە.
یەکینەکانی بەرخۆدانی شەنگال ناسراو بە (یەبەشە) و یەکینەکانی ژنانی شنگال ناسراو بە (یەژەشە) به‌هێزێکی نزیک لە پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) داده‌نرێن و لە بەشێک لە ناوچەکانی شەنگال و دەوروبەری جێگیرکراون.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە