پەیامی کورد ... کەشتییەکی بارهەڵگری ئێران تووشی ڕووداو دەبێتەوە
بە پێی هەواڵی میدیاکانی ئازەربایجان لە باکوو بە پشت بەستن بە هێزی دەریایی ئەو ووڵاتە ڕایانگەیاند : کەشتی بارهەڵگری " شەباهەنگ " ی ئێرانی کە ئاڵای ئێرانی لە سەر بووە کاتژمێر ٢ و ١٠ خوولەک لە نزیک بەندەری " لەنکەران " لە کۆماری ئازەربایجان تووشی ڕووداو بووەتەوە .
هێزی دەریایی ئازەربایجان بە هاوڕایەتی گاردی دەریایی ئەم ووڵاتە بە دوای ئەم ڕووداوەدا هەوڵی ناردنی دوو فڕۆکەی گەیاندنی یارمەتی بۆ شوێنی ڕووداوەکە داوە و ٩ کەس لە سەرنشینەکانی ئەم کەشتییەیان ڕزگار کردووە .
:
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە