گرووپی چەکداری بە ناوی پارێزەرانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کە گرووپێکی نزیک لە حزبی دێموکراتی کوردستانە، بەرپرسیاریەتی تێکهەڵچوونەکەی نزیک شاری سەردەشتی گرتە ئەستۆ.
بەپێی هەواڵ و زانیارییەکان شەوی سێشەممە " ١٤ی ئاگوستی ٢٠١٨ " ، لە نزیک گوندی دێواڵانی سەردەشت دوو تێکهەڵچوونی چەکداری هاتووەتە ئاراوە.
گرووپی چەکداری پارێزەرەی ڕۆژهەلات ٢٤ کاتژمێر دوای ئەو تێکهەڵچوونە بە بڵاوکردنەوەی ڕاگەیندراوێک وێڕای بە ئەستۆ گرتنی ئەو تێکهەڵچوونە ڕایانگەیاندووە کە سێ کەس لە هێزە چەکدارەکانی ئێران کە دوو کەسیان کادرن بریندار بوونە و بە مەبەستی چارەسەری بۆ ئورمیە گوازراونەتەوە.
لە درێژەی ئەو ڕاگەیندراوەدا هاتووە کە هێزەکانی سوپای پاسداران دوای شەڕەکە شوێنی تێکهەڵچوونەکەیان تۆپباران کردووە.
سەرچاوەکانی هەواڵ ڕایانگەیاندووە کە بەرەبەیانی ڕؤژی چوارشەممە هێزە چەکدارەکانی ئێران بەتەواوەتی ئەو ناوچەیەیان گەمارۆ داوە و لە گوندەکانی دێواڵان، زێوە، گەڵوو و شەمەشێخە قەدەغەکردنی هاتووچۆیان ڕاگەیاندووە و دەستیان کردووە بە پشکنینی ماڵەکان.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە