بەپەلە ...  سوپای پاسداران هەڕەشەی تۆڵەسەندنەوەی قورس دەدات بە حیزبە کوردییەکانی دەرەوەی ئێران

بەپەلە    ...      سوپای پاسداران هەڕەشەی تۆڵەسەندنەوەی قورس دەدات بە حیزبە کوردییەکانی دەرەوەی ئێران

پەیامی کورد     ...    سوپای پاسداران هەڕەشەی تۆڵەسەندنەوەی قورس دەدات بە حیزبە کوردییەکانی دەرەوەی ئێران

پاش شەڕ و تێکەڵچوونی هێزەکانی سوپای پاسداران لەگەڵ گرووپێکی چەکدار لە دیواندەرە، فەرماندەی سوپای بیت المقدس و فەرماندەی سنوورپارێزەکانی حکوومەتی ئێران لە کوردستان، هەڕەشەیان لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزسیۆنی حکوومەتی ئێران کرد.

سەید "سادق حسێنی "، فەرماندەی سوپای بیت المقدس ی پارێزگای سنە، وێڕای هەڕەشەکردن لە حیزبە کوردییەکان ڕایگەیاندووە: "حیزبەکانی دژە شۆڕش چاوەڕوانی ووڵامی تووندی هێزەکانی سوپای پاسداران بن".

هەروەها "عەلیڕەزا مەرزبانی"، فەرماندەی سنوورەوانی حکوومەت لە پارێزگای سنە هەڕەشەی کرد: "ووڵامێکی تووندی دژبەرانی شۆڕش دەدەینەوە".

دوێنێ سێشەممە ٥ی مەی ٢٠٢٠، هێزەکانی سوپای پاسداران لەگەڵ گرووپێکی چەکداری نەناسراو، لە "چلچەمە"ی دیواندەرە دەرگیر بوون و بەرپرسی پەیوەندییە گشتییەکانی قەرارگای  حەمزەی سوپای پاسداران لەمبارەوە ڕایگەیاندووە، "شەکیبا سەلیمی"، لە فەرماندەکانی سوپای پاسداران، لەگەڵ "جەعفەر نیزامپوور و موحەممەد  شوکری"، دوو ئەندامی تری سوپا، لەم تێکەڵچوونەدا کوژراون. هەروەها بە پێی زانیاری تایبەت هەر لەم تێکهەڵچوونەدا زیاتر لە ١٥ ئەندامی دیکەی سوپای پاسداران کوژراو وبریندار بوونە بەڵام لە ڕاگەیاندنە گشتییەکاندا ئەم هەواڵە نەهاتووە

قەرارگای حەمزەی سوپا ڕایگەیاندووە کە ئەم تێکەڵچوونە لەگەڵ حیزبێکی کوردی دژبەری حکوومەت بووە، بەڵام تا ئێستا هیچ لایەنێک بەرپرسیاریەتی ئەم دەرگیرییەی لە ئەستۆ نەگرتووە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە