پەیامی کورد ... ترامپ بە شێوەی شاراوە و نهێنی لەگەڵ هێزەکانی تایبەتی ئۆپراسیۆنی کوشتنی ئەبووبەکر بەغدادی کۆبووەوە
کایلی ماکیانی ووتەبێژی کۆشکی سپی لە ووتووێژێکی میدیایی و ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند : دۆناڵد ترامپ سەرۆککۆماری ئەمریکا بە شێوەی شاراوە و نهێنی لەگەڵ هێزەکانی تایبەتی بەشداری کەر لە ئۆپراسیۆنی کوشتنی تێرۆریستی ژمارەی یەک ئەبووبەکر بەغدادی ڕابەری گرووپی داعش کۆبووەوە و دیدارو چاوپێکەوتنی ئەنجامدا
بە پێی ڕاپۆرتێک ماکیانی ڕایگەیاند ئەم دانیشتن و کۆبوونەوەیە لە پشت درگاگەلی داخراو لە بنکەی سەربازی " فۆرت براگ " لە کرۆلینای باکوور ئەنجام دراوە . ئەو هەروەها ووتی ئەم دانیشتنە لە سەرەتاوە لە دەستوور ی کاری بەرنامەی ترامپ بە ناونیشنای " پەیوەندی لەگەل سەربازان " ئەنجامدراوە .
سەرۆککۆماری ویلایەتەیەەکگرتووەکانی ئەمریکا ، بۆ یەکەی تایبەتی بەشداری کەری کوشتنی ئەبووبەکر بەغدادی نیشانی شایستەیی و باڵا بوونی پێشکەش کرد و لە شوێنی یادبوودی کوژراوانی هێزەکانی تایبەتی ئەم ئۆپراسیۆنە چاوپێکەوتنی ئەنجامدا .
جێگای ئاماژەدانە ئەبووبەکر بەغدادی ڕابەری داعش ساڵێک پێش لە ئۆپراسیۆنی تایبەتی هێزەکانی ئەمریکایی لە باکووری ڕۆژئاوای سووریا کوژرا و ترامپ ئەم ی بە یەکێک لە گەورەترین دەستکەوتەکانی خۆی لە بواری ئەمنییەتی نەتەوەیی دا دەزانێت .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە