لەگەڵ دوایین ڕۆژی ساڵی ٢٠٢١ سزای لەسێدارەدانی ٤ بەندكراوی شارەكانی ئۆرمیە ، سەڵماس و خۆی بە تۆمەتی كوشتنی ئەنقەست لە بەندیخانەی ناوەندی ئۆرمیە جێبەجێ كرا.
بەرەبەیانی دوێنێ هەینی ڕێکەوتی ٣١ی دیسەمبەر ، لە دواهەمین ڕۆژی ساڵی ٢٠٢١ دا، سزای لەسێدارەدانی چوار بەندكراو كە هەر چواریان بە تۆمەتی كوشتنی ئەنقەست ئەو سزایەیان بە سەردا سەپابوو، لە بەندیخانەی ناوەندی ئۆرمیە جێبەجێكرا.
هەتاکوو ئێستا لەسێدارەدانی ئەو چوار زیندانییە لەلایەن میدیا نێوخۆییەکانی ئێران یان سەرچاوە فەرمییەکانەوە ڕانەگەێندراوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە