پەیامی کورد ... بڕی ٣٠٠ میلیۆن یۆرۆ ماددەی هۆشبەری کۆکائین لە هامبوورگ دەدۆزرێتەوە .
بە پێی هەواڵ و زانیارییەکان پۆلیسی ئاڵمانیا ڕایگەیاندووە ، لە بەندەری هامبوورگ بە یارمەتی و هاوکاری بەرپرسانی گۆمروکی لە کەشتییەکی بارهەڵگردا نزیکەی یەک و نیم تەن کۆکائین یان دۆزیوەتەوە .
ووتەبێژی ئیدارەی گۆمروک دەڵێ : ئەمە گەورەترین بارە کە تاکوو ئێستا لەم بەندەرەدا کەشف و دۆزراوەتەوە .
بەهای ئەم بارە کە لە نێو کیسەگەلی برێنجدا جێگیرکرابوون نزیکەی ٣٠٠ میلیۆن یۆرۆ ڕاگەیندراوە . ئەم بارە برێنجە سەر بە گوایاناست بووە و بڕیار بووە لە لایەن ئەم کەشتییەوە بۆ لەهێستان بگوازرێتەوە .
بە پێی هەڵسەنگاندەکانی پۆلیس بڕیار بووە ئەم بارە بگاتە دەستی کڕیارانی گشتی و عۆمدە فرۆش لە سەرتاسەری ئەورووپا .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە