حکومەتی فەڕەنسا بڕی ٢ میلیۆن یۆرۆ هاوکاری دارایی و ١٠٠ ژنی یەزیدی وەک پەنابەر قەبووڵ دەکات

حکومەتی فەڕەنسا بڕی ٢ میلیۆن یۆرۆ هاوکاری دارایی و ١٠٠ ژنی یەزیدی وەک پەنابەر قەبووڵ دەکات

حکومەتی فەڕەنسا پاڵپشتی خۆی ڕاگەیاند لە هەڵمەتێکی نوێنەری نەتەوەیەکگرتووەکان " کچە کورد نادیا مۆراد " بۆ ئاوەدانکردنەوەی هەرێمی شەنگال و لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند ئەوان بۆ قەبووڵکردنی مافی پەنابەریەتی بۆ ١٠٠ ژنی یەزیدی ٢ میلیۆن یۆرۆ پاڵپشتی دارایی پێشکەش دەکەن .

کۆشکی ئێلیزە لە فەڕەنسا ڕایگەیاند لە پڕۆگرامێکدا بۆ ئاوەدانکردنەوەی شەنگال لە چوارچێوەی پڕۆگرامەکانی پاریس دا بۆ ئاشتی دادەنرێت .

کۆشکی ئێلیزە هەروەها لە بەیاننامەکەیدا ئاماژەی بەوە کرد کە سەرۆککۆماری فەڕەنسا ئێمانۆئێل ماکرۆن بڕیاری داوە بری ٢ میلیۆن یۆرۆ پاڵپشتی بۆ کاروچالاکییەکانی گرووپی نادیا مۆراد تەرخان بکەن و هەروەها ئەو برە پارەیە لە چوارچێوەی پڕۆژەی جۆراوجۆردا یا خود بۆ باشتر کردنی ڕەوشی ئەو یەزیدییانەی قوربانی دەستی داعش بوونە بڵاو دەکرێتەوە .

هەروەها هەر لە بەیاننامەکەدا هاتووە کە لە ئێستاوە هەتاکوو کۆتایی ساڵی ٢٠١٩ ١٠٠، پەنابەری ژنی یەزیدی لە فەڕەنسا قەبووڵ دەکرێن .

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە