پەیامی کورد ... بێنیامین ناتانیاهوو داوا لە کۆمەڵگای جیهانی دەکات لە دژی ئێران یەکبگرن .
سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل به ئاماژه‌دان به خۆپیشاندانه‌كانی هه‌فته‌ی ڕابردووی ئێران، داوای كرد ووڵاتانی جیهان و کۆمەڵگای جیهانی یه‌كبگرن و فشاره‌كانیان له‌سه‌ر حكومه‌تی تاران چڕ بكه‌نه‌وه.
له زنجیره تویتێكدا بێنیامین ناتانیاهوو سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل نووسیویه‌تی: حكومه‌تی ئێران دیكتاتۆریه‌تێكی ته‌واوه و سه‌ركوتی خۆپیشاندانه‌كانی ئه‌مجاره رووی راسته‌قینه‌ی ئه‌و حكومه‌ته‌ی بۆ جیهان ده‌رخستوه.
نووسیویشیه‌تی، ئێران ته‌نها هێرش ناكاته سه‌ر دراوسێكانی، به‌ڵكوو ده‌ست له خه‌ڵكی وڵاته‌كه‌ی خۆیشی ناپارێزێت و له خۆپیشاندانه‌كانی ئه‌م دوایه‌دا سه‌دان كه‌سی خه‌ڵتانی خوێن كرد.
له‌و رووه‌وه سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل داوای كردووه ئه‌و ووڵاتانه‌ی خوازیاری سه‌قامگیری و ئاشتین له جیهان، یه‌كبگرن و فشاره‌كانیان له دژی ئێران چڕ بكه‌نه‌وه و پاڵپشتی له هه‌نگاوه‌كانی ته‌لئه‌ڤیڤ یش بكه‌ن له‌و باره‌وه.
دوای ئه‌وه‌ی رۆژی هه‌ینی 15 ی تشرینی دووه‌م حكومه‌تی ئێران نرخی به‌نزینی بۆ سێ هێنده به‌رزكرده‌وه، بۆ ماوه‌ی چه‌ند رۆژ خۆپیشاندان زۆربه‌ی ناوچه‌كانی ئه‌و ووڵاته‌ی گرته‌وه و به پێی ئاماره‌كانی رێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی له خۆپیشاندانه‌كاندا به لانی كه‌مه‌وه ٢٠٠ كه‌س كوژراون.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە