پەیامی کورد... سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عه‌ره‌بی داوای ده‌ستپێكردنی هه‌ڵمه‌تێكی فراوانی جیهانی ده‌كات بۆ پچڕاندنی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ سوید
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عه‌ره‌بی داوای هه‌ڵمه‌تێكی فراوانی جیهانی ده‌كات بۆ بایكۆتكردنی سوید له بواره‌كانی سیاسی و ئابووریدا وه‌ك وه‌ڵامێك بۆ ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌و وڵاته به‌رامبه‌ر رێگه‌پێدان به سووتاندنی قورئانی پیرۆز بۆ جاری دووه‌م له ستۆكهۆڵم.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 20ـی ته‌ممووز_ی 2023 عادل عه‌بدولڕه‌حمان ئه‌لعه‌سوومی، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عه‌ره‌بی به‌توندی سه‌ركۆنه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی حكومه‌تی سویدی ده‌كات له‌پای رێگه‌پێدانیان به "كه‌سێكی توندڕه‌و" بۆ سووتاندنی قورئانی پیرۆز، هاوكات داوا له كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كات ده‌ستبه‌جێ و به‌په‌له ئه‌و جۆره "دوژمنكاری"ـیانه به‌رامبه‌ر به سووتاندنی قورئانی پیرۆز و پاراستنی سیمبۆڵه ئیسلامییه‌كان رابگرێت.
ئه‌لعه‌سوومی هه‌روه‌ها هۆشداری داوه له ورووژاندنی هه‌ستی موسڵمان له سه‌رتاسه‌ری جیهان، گوتووشیه‌تی، ئه‌و جۆره كارانه هه‌مووان ده‌خاته ناو بازنه‌ی توندوتیژی.
هه‌روه‌ها ناوبراو هانی وڵاتانی عه‌ره‌بی داوه بۆ پچڕاندنی په‌یوه‌ندییه دیپلۆماسییه‌كانیان له‌گه‌ڵ وڵاتی سوید و بایكۆتكردنی به‌روبومه‌كانی و قه‌ده‌غه‌كردنی گه‌شت بۆ ئه‌و وڵاته، هه‌روه‌ها به پێویستی زانیوه هه‌ڵمه‌تێكی جیهانی به سه‌ركردایه‌تی گه‌لانی عه‌ره‌بی و ئیسلامی له‌پێناو فشارخستنه سه‌ر سوید بۆ راگرتنی ئه‌و جۆره پێشێلكارییانه و سووكایه‌تی پێنه‌كردنی هه‌ستی موسڵمانان و پیرۆزییه‌كانیان رابگه‌یه‌ندرێت.
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عه‌ره‌بی داوای ده‌ستپێكردنی هه‌ڵمه‌تێكی فراوانی جیهانی ده‌كات بۆ پچڕاندنی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ سوید
هاوڕێ 20/07/2023 - 19:29 هەواڵ/گشتی
به‌شی بكه له
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عه‌ره‌بی داوای هه‌ڵمه‌تێكی فراوانی جیهانی ده‌كات بۆ بایكۆتكردنی سوید له بواره‌كانی سیاسی و ئابووریدا وه‌ك وه‌ڵامێك بۆ ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌و وڵاته به‌رامبه‌ر رێگه‌پێدان به سووتاندنی قورئانی پیرۆز بۆ جاری دووه‌م له ستۆكهۆڵم.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 20ـی ته‌ممووز_ی 2023 عادل عه‌بدولڕه‌حمان ئه‌لعه‌سوومی، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عه‌ره‌بی به‌توندی سه‌ركۆنه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی حكومه‌تی سویدی ده‌كات له‌پای رێگه‌پێدانیان به "كه‌سێكی توندڕه‌و" بۆ سووتاندنی قورئانی پیرۆز، هاوكات داوا له كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كات ده‌ستبه‌جێ و به‌په‌له ئه‌و جۆره "دوژمنكاری"ـیانه به‌رامبه‌ر به سووتاندنی قورئانی پیرۆز و پاراستنی سیمبۆڵه ئیسلامییه‌كان رابگرێت.
ئه‌لعه‌سوومی هه‌روه‌ها هۆشداری داوه له ورووژاندنی هه‌ستی موسڵمان له سه‌رتاسه‌ری جیهان، گوتووشیه‌تی، ئه‌و جۆره كارانه هه‌مووان ده‌خاته ناو بازنه‌ی توندوتیژی.
هه‌روه‌ها ناوبراو هانی وڵاتانی عه‌ره‌بی داوه بۆ پچڕاندنی په‌یوه‌ندییه دیپلۆماسییه‌كانیان له‌گه‌ڵ وڵاتی سوید و بایكۆتكردنی به‌روبومه‌كانی و قه‌ده‌غه‌كردنی گه‌شت بۆ ئه‌و وڵاته، هه‌روه‌ها به پێویستی زانیوه هه‌ڵمه‌تێكی جیهانی به سه‌ركردایه‌تی گه‌لانی عه‌ره‌بی و ئیسلامی له‌پێناو فشارخستنه سه‌ر سوید بۆ راگرتنی ئه‌و جۆره پێشێلكارییانه و سووكایه‌تی پێنه‌كردنی هه‌ستی موسڵمانان و پیرۆزییه‌كانیان رابگه‌یه‌ندرێت.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە