پەیامی کورد... فهرماندهیهكی ئۆپۆزسیۆن داوای كودهتا دژی سهرۆكی بیلاڕوسیا دهكات
ئەو یاخیبوونەی لە ماوەی چەند کاتژمێری ڕابردوودا له ڕوسیا سهریههڵدا، هەندێک لە سەرکردە جوداخوازەکان یان نەیارانی دەسەڵاتی سەرۆکی بیلاڕوسیا، ئەلێکساندەر لوکاشینکۆی هێناوهته چۆش.
ئەمڕۆ شەممە، سەرۆکی سەربازی ئۆپۆزسیۆن، ڤالێری ساخچیک، لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا دەرکەوت کە هێرش دەکاتە سەر ئەوەی کە بە "ڕژێمی گەندەڵ" لە ڕوسیا وەسفی کردووە و داوای کودەتا لە دژی لۆکاشینکۆ" دەکات، کە هاوپەیمانی ڤلادیمێر پوتین سەرۆکی ڕوسیایە.
ئەو سەرکردە جیابوهوهو دامەزرێنەری فەوجی یەکەمی هێزی ئاسمانی لە هێزە چەکدارەکانی ئۆکرانیا، بەپێی ئەو گرتە ڤیدیۆییەی کە لە هەژماری تویتەری ڕاوێژکاری وەزیری ناوخۆی ئۆکرانیا بڵاویکردووەتەوە، بانگەوازی لە هاوڵاتیانی وڵاتەکەی کردووە کە ئەم دەرفەتە مێژووییە بقۆزنەوە.
هەروەها پێیوایه "سیستەمی گەندەڵ" لە ڕوسیا دەستی بە داڕمان کردووه، چاوەڕوانی ئەوە دهكات سەرۆکی ڤاگنەر، یڤگنی پریگۆژین، سەرکەوتن بەسەر پوتیندا بەدەست بهێنێت. پێشیوایه سوپای بیلاروسیا ئەم دەرفەتە مێژووییە دهقۆزێتەوە بۆ ڕووخاندنی لوکاشینکۆ.
پێش ئەوەی لە سوپا لابدرێت، ساخچیک پۆستی فەرماندەی لیوای لە هێزی ئاسمانی بیلاڕوسدا هەبووە. دوای لەشکرکێشی ڕوسیا بۆ سەر ئۆکرانیا لە ٢٤ی شوباتی ٢٠٢٢، چەندین بانگەوازی ئاراستەی هێزەکانی بیلاروسیا کرد بەشداری لە هەر هێرشێکدا نهکەن دژی ئۆکرانیا.
ئەم بانگەوازە دوای ئەوە هات کە بێرگۆژین یاخیبوونی لە سەرکردەکانی سوپای ڕوسیا ڕاگەیاند، هەروەها ڕەخنەی لە پوتین گرت کە ئهندامانی ڤاگنەری بە خیانەتکار وەسف کردووە، بەڵێنی بە گەلی ڕوسیا دا کە بەم زووانە سەرۆکێکی نوێی له روسیا دادهنێن.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە