بێنیامین ناتانیاهوو لە دژی ئێران پەیامێکی گرینگ ئاراستەی ئەمریکا دەکات

بێنیامین ناتانیاهوو لە دژی ئێران پەیامێکی گرینگ ئاراستەی ئەمریکا دەکات

پەیامی کورد      ...    بێنیامین ناتانیاهوو لە دژی ئێران پەیامێکی گرینگ ئاراستەی ئەمریکا دەکات .

بێنیامین ناتانیاهوو لە پەیامێکی گرینگدا دژ بە ئێران ڕایگەیاند  ، ئێمە لە دژی ڕژیمی ئێران بەرەنگار دەبینەوە تەنانەت ئەگەر بە نرخی ئالۆزی و کێشە لەگەل ئەمریکا دا بێت .

بێنیامین ناتانیاهوو سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لە مەراسیمی ناساندنی سەرۆکی نوێی مووساد ڕایگەیاند لە بەرامبەر هەڕەشەکانی ئێران دا دەست بە جێ دانانیشین تەنانەت ئەگەر بە نرخی ئاڵۆزی و کێشە لەگەڵ واشینتۆن دا بێت .

ناتانیاهوو هۆشداری داوە گەورەترین هەڕەشە و مەترسییەک کە هەبوون و هەژموونی ئیسرائیل لەگەڵی بەرەوڕووە هەوڵەکانی ئێرانە بۆ بە دەست هێنانی چەکی ئەتۆمی .

لە کاردانەوە بە ووتەکانی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل " دانا سترۆڵ جێگری وەزیری بەرگری ئەمریکا لە هەوڵەکانی ئەم ووڵاتە بۆ کەمکردنەوەی کێشە و گرفتەکان و دەستەبەر کردنی ئارامی و سەقامگیری لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەواڵ دەدات .

سترۆڵ جەختی کردووەتەوە بەرنامەی دەوڵەت ی جۆ بایدن سەرۆککۆماری ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە سەر پێگەی کەمکردنەوەی کێشە و ئاڵۆزی و درووستکردنی ئارامی ، بەرەوڕووبوونەوە لەگەڵ کارە شەڕئەگێزانەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران و پێشگرتن لە گەڕانەوەی گرووپ و ڕێکخراوگەلێک وەکوو داعش و باقی ڕێکخراوە تێرۆریستییەکانە 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە