پەیامی کورد ... ڕێگە بە ئەورووپا نادرێت چیتر سەردانی ئەمریکا بکات .
دۆنالد ترامپ، سەرۆكی ئەمریكا لە ووتارێكی تایبەتدا داخستنی گەشتەكانی ووڵاتەكەی بەرووی ئەورووپادا راگەیاند لەپێناو رووبەرووبوونەوەی كۆرۆنا.
دۆنالد ترامپ رایگەیاند، هەنگاوی گرینگ و پێویست دەگرینە بەر بۆ پاراستنی ئەمریكییەكان، رێگە نادەین توشبوی زیاتر بێتە ئەمریكا.
سەرۆكی ئەمریكا وتیشی، لە چوارچێوەی خۆپارێزییەكان، بڕیارمانداوە بە قەدەغەكردنی گەشتكردن لە ئەوروپاوە بۆ ئەمریكا بۆ ماوەی ٣٠ رۆژ، بەڵام ئەم بڕیارە بەریتانیا ناگرێتەوە كە ماوەی رابردوو یەكێتییەكەی بەجێهێشت.ترەمپ هۆشداریدا لە خێرابڵاوبونەوەی ڤیرووسی كۆرۆنا و رایگەیاند،ڤیرووسەكە كاریگەری ئابوری و تەندرووستی لەسەر سەرجەم ووڵاتان بەجێهێشتوە.
هەر لەوتارەكەیدا ترەمپ داوای لە بەساڵاچوانكرد زیاتر ئاگایان لە خۆیان بێت و ئەگەر زۆر ناچار نەبن گەشت ئەنجامنەدەن.
لەبەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا ستایشی سیستەمی تەندرووستی ووڵاتەکەی دەکات و دەڵێت" ئەمریکا گەورەترین ووڵاتی جیهانە، باشترن پزیشک، زانا، کارمەندی تەندرووستی، پەرەستاری هەیە ئەوان کەسی ناوازەن و کاری ناوازە ئەنجامدەدەن، پێکەوە هەموومان ئەم تەحەدایە تێدەپەڕێنین".
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە