پەیامی کورد... بۆریس جۆنسن دەستی لە کار کێشایەوە
بۆریس جۆنسن، سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا دەستی لە کار کێشایەوە و بڕیارە لە چەند کاتژمێری داهاتوودا خۆی ڕای بگەیێنێت.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٧ی تەمموزی ٢٠٢٢، نەدیم زەهاوی، وەزیری دارایی بەریتانیا دوای دوو ڕۆژ لە دەستبەکاربوونی لەو پۆستەدا، دەستی لە کار کێشایەوە و داوای لە سەرۆکوەزیرانی بەریتانیاش کرد کە دەست لە کار بکێشێتەوە.
نەدیم زەهاوی لە تویتەر نووسیویەتی، "سەرۆکوەزیران، تۆ خۆت دەزانیت کام کارە ڕاستە بیکەیت، ئێستا بڕۆ دەست لە پۆستەکەت هەڵگرە".
ئەمەش لە کاتێکدایە، وەزیرە کوردەکە و ٥٣ بەرپرسی دیکەی حکومەتەکەی جۆنسن دەستیان لە کارکێشاووەتەوە، ئێستا بۆریس جۆنسن لە قەیرانێکی قوڵدایە.
بەپێی ڕاپرسییەکان، زیاتر لە سەددا ٧٠ی ئەندام و لایەنگرانی پارتی پارێزگاران لە ئەدا و بەرنامەی کاری حکومەتی بۆریس جۆنسن-ی سەرۆک وەزیرانی ڕازی نین.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە